ئەو منداڵانەی دەمێکە لێرەن، ئەو منداڵانەن کە چەند ساڵێکە بەبێ ئیقامە  لە نەرویج دەژین. بە گوێرەی حاڵی کردەیی ئەمڕۆ دەبێ منداڵ بۆ ماوەی زیاتر لە ٤ ساڵ و نیو لە نەرویج ژیابیت و بە لایەنی کەمەوە بۆ ماوەی ساڵێكش چوبێت بۆ قوتابخانە هەتا بتوانیت ئیقامە وەرگرێت. گەلێ لەو موعامەلانە داوایان لێدەکرێت کە ماوەی مانەوەیان لەنرویج لەو ماوە دیاریکراوەی لای سەرەوەش زیاتر بێت لەبەر ئەوەی بەرژەوەندی منداڵ لەگەڵ ئەو دەرکەوتەی کە پێیدەڵێن ڕێزگرتن لە بڕیاری سنوردارکردنی کۆچبەران هەڵدەسنگێندرێت. حکومەت پێشنیاری گٶڕینی یاسای ئەسڵی کردوە بۆ ئەو مندالانەی دەمێکە لێرەن  و، ئەو یاسایەش لە پایزی ٢٠١٤ دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە ١\٧ ئەمساڵ بە ئیزافەی ئەوەش بڕیاری چارەسەری کاتی تەنها بۆ جارێك خرایە گەڕ کە هەندێ لەو منداڵانەی دەگرتەوە کە دەمێکە لێرەن. ئەم بڕیاری چارەسەری کاتیەیەیی کە تەنها بۆ جارێكە کێ دەگرێتەوە، لیرەدا دەتوانرت لە بارەیەوە بزانرێت.

Lenke til kurdisk side om engangsløsning

هەرەوەزی یارمەتیدانی یاسایی

SAON هەرەوەزێکی بۆ یارمەتیدانی یاسایی دەستپێکردوە کە بەبێ پارە یارمەتی یاسایی پێشکەشی ئەو خیزانانەدەکات کە منداڵەکانیان دەمێکە لێرەن..

ئێمە حەزدەکەین لەگەڵ هەموو ئەو خێزانانەدا پەیوەندی بگرین کە لە سێ ساڵ زیاترە لە نەرویچ دەژین. ئێمە ئەو موعامەلە ( کەیسی) ئەو منداڵانە هەڵدەبژێرین کە لە چوار ساڵ زیاترە لە نەرویجن و بەلایەنی کەمیشەوە ساڵێك لە نەرویج چوون بۆ قوتابخانە ، ئینجا ئەو کەیسانەشی کە بڕیاری چارەسەری کاتی تەنها بۆ جارێك دەیانگرێتەوە.

SAON یەکەمجار تەماشای موعاامەلەی ئەو منداڵانە  دەکات کە زۆرترین ماوەیە لێرەن. ئەو منداڵانەی کە هێشتا نە چوونەتە قوتابخانە و یان کەمتر لە چوار ساڵە لێرەن ئەو مەرجەیان تێدا نیە کە بتوانن ئیقامە وەربگرێن ئەمڕۆ، ئەو موعامەلانەش بایەخیاب پێنادرێت. تا چەند ئێمە دەتوانین یارەمەتی ئەو جۆرە کەیسانە بدەین لەسەر ئەوە وەستاوە کە ئایا ئێمە چەند یارمەتی دارایی وەردەگرین بۆ پرۆژەی هەرەوەزی یارمەتی یاسایی، هەموو ئەو خێزانانەی کەیسەکانیان لەلای ئێمە تۆماردەکەن، وەڵامێك یان بۆ دەنێردرێتەوە. لێرەدا زیاتر لە بارەی هەرەوەزی یارمەتی یاسایی بخوێنەرەوە ( بە زمانی نەرویجی).

http://www.noas.no/bli-med-pa-dugnad-like-muligheter-til-rettshjelp-for-lengevaerende-barn/

زانیاری زیاتر دەربارەی ئەوەی کە ئێمە چ زانیارییەکمان پێویستە و چۆن چۆنی تۆ دەتوانی هەنگاو بەرەو پێشەوە هەڵنیی لە حاڵەتێکدا ئەگەر تۆ بخوازی موعامەلەیەك بنێری بۆ هەرەوەزی یارمەتی یاسایی، لێرەدا دەیبینیتەوە ( بە نەرویجی یان بە ئینگلیزی)

http://www.noas.no/rettshjelp-til-lengevaerende-barn/