گەلێ لە پەنابەران ئەو پرسیارەیان هەیە کە ئایا چارەسەری کاتی تەنها بۆ یەکجار بۆ ئەو منداڵانەی کە لەگەڵ خێزانەکانیاندا ماوەیەکی زۆرە لێرەن چ مانایەکی دەبێت. لەبەرئەوە ئێمە لیرەدا ڕوونکردنەوەیەکی کورت دەخەینە بەرچاو .

چارەسەری کاتی تەنها بۆ یەکجار  لە بەرواری ١/٧/٢٠١٤ دا خرایە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەم ڕێکخستنە ئەو خێزانە منداڵدارانە دەگریتەوە کە لە مانگی نۆی ساڵی پارەوە بۆ ماوەی سێ ساڵ یان زیاتر لە نەرویج ژیاون بەبێ مۆڵەتی مانەوە ( ئیقامە). ( ENU) کۆمیتەی راگەیشتن بە سکاڵای بیانیان بە ویستی خۆی بەو دوسێیانەدا ناچێتەوە ـ بۆیە پێویستە داواکارییەکی نوێ بنێردرێت بۆ سەرلەنوێ چارەسەرکردنی معامەلەکان. ئەو خێزانە منداڵدارانەی کە لە ئێستادا دوسێکەیان ( موعامەلەکەیان) لەلای ENU ـ یە، یان کە داخوازینامەی گۆڕینی بڕیاریان ڕەوانەی ENU کردوە، موعامەلەکانیان بەگوێرەی ئەو یاسایا نوێیانە چارەسەردەکرێت. ئەو خێزانانە دەتوانن پەیوەندی بە SAON ـ ەوە بگرن هەتا لەبارەی هەڵسەنگاندنی بڕیاری چارەسەری کاتی تەنها بۆ یەکجار لەو بارودۆخەی ئەوانی تێدان ئێستا  گرینگە یان نا، یارمەتی وەربگرن.

بزانە SAON چ زانیارییەكی پێویستە بۆ ئەوەی موعامەلەی ئەومنداڵانەی کە بۆ ماوەیەکی زۆر لیرە ماونەتەوە هەڵسەنگێنێ.

بە ئیزافەی یاسای چارەسەری کاتی بۆ یەکجار، یاسای ئاسایی هەیە لەبارەی ئەوەوەی کە منداڵ دەتوانێ مۆڵەتی مانەوە ( ئیقامە) وەربگرێت بە هۆکاری بوونی پەیوەندی توندوتۆڵ بە وڵاتی نەرویجەوە. لێرەدا لەو خێزانە داوادەکرێت کە بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو لە نەرویج مابێتەوە و بەلایەنی کەمیشەوە ئەو منداڵانە لە ساڵێك کەمتر نە چووبنە قوتابخانە.  حکومەت پێشنیاری گۆڕانکاری کردووە لە یاسای جێگرکراو بۆ ئەو مندالانەی کە ماوەیەکی زۆرە لێرەن، لەبەر ئەوە دەشێ لە ماوەی ئەم پایزەدا یاسای نوێ لەو بارەیەوە دەربچێ. NOAS بە خۆشحاڵییەوە دەخوازێ پەیوەندی لەگەڵ ئەو خێزانە منداڵدارانەدا هەبێ کە بۆ ماوەی چوار ساڵ یان زیاترە لە نەرویج ـ ن.

لێرەدا ڕاوبۆچوونی SAON دەربارەی ئەو پێشنیارانەی کە بۆ گۆڕینی یاسای جێگیرـ کراون، بخوێنەرەوە.

بڕیاری چارەسەری کاتی تەنها بۆ یەکجار چی دەڵێت؟

چارەسەری کاتی بۆ یەکجار مۆلەتی مانەوە بەو خێزانە منداڵدارانە دەبەخشێ کە بۆ ماوەیەکی زۆرە لێرەن و هەموو مەرجەداواکراوەکانی ئەو یاسا نوییەیان تێدایە. هەروەها دایك و باوکی منداڵەکە و خوشکوبرای ژێرتەمەنی ١٨ ساڵانیشیان وەک یاسای سەرەکی بەگوێرەی بڕیاری نوێ مۆڵەتی مانەوەیان پێدەدرێت.

ئەو خێزانانە پیویستە ئەم مەرجانەی لای خوارەویان تێدابێت:

١)  ئەو خێزانە دەبێ داوای پەنابەرێتیانکردبێ و داواکەیان ڕەتکرابێتەوە. منداڵەکانیش پێویستە لەماوەی دەرچونی بڕیارەکەدا هیچ ئیقامەیەکی قانونیان نەبووبێت.

٢) خێزانەکە بۆ ماوەی سێ ساڵ زیاتر بێ لە نەرویج ـ بن. چارەسەری کاتی تەنها بۆ یەکجار  ئەو منداڵ و خێزانانە دەگرێتەوە کە لە بەرواری ٣٠/٩/٢٠١٣ بۆ زیاتر لە سێ ساڵ لە نەرویج ماونەتەوە. هەروەها لێان داوادەکرێت کە بەبەردەوامی هەتا ئێستاش هەر لەنەرویج ژیابن.

٣) ئەو خێزانانە لە وڵاتانیکەوە هاتبن کە نەرویج پەیمانی گێڕانەوەی پەنابەرانی لەگەڵیان هەبێت. ئەوەش ئەم وڵاتانە دەگریتەوە ( بەرواری جیبەجیکردنی بڕیار  لەکەوانەدا نووسراوە):

ئەفغانستان ( ١٠/٨/٢٠٠٥)

ئەلبانیا (١/٥/٢٠٠٩)

ئەرمینیا ٢٦/٦/٢٠١٠

بۆسنیا ( ٢٥/١١/٢٠٠٧)

بولغاریا (٢٦/٩/١٩٩٩)

بروندی (١٠/٣/٢٠٠٩)

ئێستلاند ( ١١/٥/١٩٩٧)

ئێسیوپیا ( ٢٦/١/٢٠١٢)

جۆرجیا (٢٥/١/٢٠١٢)

هۆنکۆگ (١/١/٢٠٠٧)

عیراق (١٥/٥/٢٠٠٩)

کاساغستان ( هەتا ئیستا ١/٣/٢٠١٤ نەخراوەتە بوواری جێبەجێکردنەوە)

کۆسۆڤۆ ( ١/١/٢٠١١)

کرواتسیا ( ٣٠/٧/٢٠٠٥)

لاتڤیا (١/٧/١٩٩٧)

لیتەوانیا ( ١٥/١/١٩٩٣)

مەکەدۆنیا ( ٢١/٦/٢٠٠٧)

مۆڵدۆڤا ( ٩/٨/٢٠٠٦)

مۆنتینێگرۆ ( ١٦/١٢/٢٠٠٩)

ڕۆمانیا ( ٢٤/٧/٢٠٠٣)

ڕوسیا (١/١٢/٢٠٠٨)

سێربیا ( ١/٦/٢٠١٠)

سلۆڤاکیا (٢٨/٥/٢٠٠٥)

سویسرا ( ٢٢/٩/٢٠٠٥)

سوید ( ١٨/١٢/٢٠٠٣)

تەنزانیا ( ٥/٤/٢٠١١)

چیکیا ( ١/١/١٩٩٣)

ئۆکرانیا ( ١/٩/٢٠١١)

ڤێتنام (١٤/١٠/٢٠٠٧)

( بۆ چاوگێرانێکی چڕوپڕتر بەم باسەدا سەیری ئیرە بکە:

Justis- og beredskapsdepartementets liste over tilbaketakelsesavtaler med dato for ikrafttredelse

٤) ئەو خێزانە دەبیت داوای پەنابەریتی کردبێت، یان ئەو منداڵە لە دایکبووبێت، پێش دەرچوونی بەرواری جێبەجێکردنی ڕیکەوتنامەی گەڕاندنەوەی پەنابەران لە نێوان نەرویج و ئەو وڵاتەدا. ( واتە پێش ئەو بەروارەی کە لە لیستەکەدا خراوەتە نێو قەوسەوە). ئەو بڕیارە ئەو مندالانە ناگریتەوە کە دوای بەرواری جێبەجیکردنی ڕێکەوتننامەکە لە دایکبوون، ئەگەر چی ئەو خێزانەش پێش خستنە بواری جێبەجێکردنی ڕێکەتننامەی گەڕاندنەوەی پەنابەران داوای پەنابەرێتیان کردبێت.

بۆ نموونە: ڕێکەوتن بۆ گەڕاندنەوەی پەنابەران لەگەڵ عێراق لە بەرواری ١٠/٥/٢٠٠٩ دا خراوەتە بوواری جێبەجیکردنەوە. ئەوە مانای ئەوەیە کە ئەو عێراقیانەی پێش ئەو بەروارە داوای پەنابەرێتیانکردووە لە نەرویج ئەو بڕیارە دەیانگرێتەوە، بەڵام ئەوانەی دوای ئەو بەروارە یان منداڵێك دوای ئەو بەروارە لەدایکبووبێت ئەو بڕیارە نا یگرێتەوە. بۆ ئەفغانیەکان  ڕیکەوتننامەکە لەبەرواری ١٠/٨/٢٠٠٥ دایە. ئەو ئەفغانیانەی کە داوای پەنابەرێتیانکرد بوو لە نەرویج پێش ئەو بەروارە، بڕیارەکە دەیانگریتەوە، بەڵام ئەوانە نا گرێتەوە کە دوای ئەو بەروارە، یان ئەو منداڵانەی دوای ئەو بەروارە لە دایکبوون.

بۆ ئەو مندالانەی کە دایک و باوکیان خەڵکی دوو وڵاتی جیاوازن، ئەوەندە بەسە کە نەرویج لەگەڵ وڵاتێکی یەکێك لە دایك و باوکەکە ڕێکەوتننامەی گەڕاندنەوەی پەنابەرانی هەبێت.

٥) ئەو خێزانە دەبێت لەگەڵ دەسەڵاتداران هاوکاریبکات دەربارەی بەڵگەنامەو/ خستنەرووی ناسنامەی راستەقینەی خۆی. منداڵ دەتوانێ ئیقامە وەربگرێت ئەگەر چی دایك و باوکی زووتر هاوکاریشیان لەگەڵ دەسەڵاتداران نەکردبێت و، زانیاری ناڕاستیان دابێ یان بەڵگەنامەی نادروستیان دابێ بە دەسەڵاتداران، ئەگەر ئیستا ئەو منداڵانە هاوکاری بکەن لەگەڵ دەسەڵاتداران بە ڕوونکردنەوەی باری ڕاست و دروستی ناسنامەی خۆیان. داخوازییەکە بەوە جێبەجێدەبێت ئەگەر دایك و باوک یان منداڵانی ژێر هەژدە ساڵ خۆیان هاوکاری جێگرکردنی ناسنامەی خۆیان بکەن. ئەوەش لە ڕێگەی پەیوەندیکردنی ئەو کەسانە بە دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی خۆیانەوە ، یاخو چوونیان بۆ سەفارەتخانەی وڵاتەکەیان بۆ بەدەست هێنانی بەڵگەنامە، یان خستنەبەردەمی ئەو بەڵگەنامە و زانیاریانەی کە کاتی خۆی زوو پیشان نەدەرابوون و نە وترابوون یان بە ڕێگەگەلی تر ئەو کەسە هاریکاری بکات بۆ دروستاندنی ناسنامەی خۆی.

 چەند کەس ( مۆڵەتی مانەوە)  ئیقامە وەردەگرێ؟

 IDU پێشتر حیسابی ئەوەیکردووە کە دوای ئەو یاسا نوێیە کەمتر لە ١٧٠ منداڵ لەگەڵ دایك و باوکیاندا مۆڵەتی مانەوە وەردەگرن.

SAON لەو بارەیەوە بۆ چوونی چییە؟

SAON پێیوانییە کە بڕیاری چارەسەری کاتی تەنها بۆ جارێك هێندە باشبێت. ئێمە بە چاوی ڕەخنەوە دەڕوانیینە داواکراوەکانی نێو ڕێکەوتننامەی گەڕاندنەوەی پەنابەران، کە لەسەر ئەو بنەمایە پێکهاتووە کە ئەو خێزانانە لە چ وڵاتیکەوە هاتوون، ئەوەش کارێگەری گەورەتری هەیە لە چاوماوەی ژیانکردنی مندالەکە لە نەرویج و پەیوەندی منداڵەکە بە نەرویجەوە. ڕێکەوتننامەکە منداڵانی وڵاتی ئێران و سۆماڵیا ناگرێتەوە، بۆیە بەگوێرەی ئەو یاسا نوێیە منداڵانی ئەو دوو وڵاتە مافی مانەوەیان پێنادرێت ـ ئەگەرچی بۆ ماوەیەکی زیاتریش لە نرویج ژیابن لە چاو زۆربەی ئەو منداڵانەی کە ئیقامە وەردەگرن بە گوێرەی ئەو بڕیارە وەختییە. لەهەمانکاتدا NOAS بەچاوی ڕەخنەوە لە شێوەی داڕشتنی مەرجەکانی داخوازی هاوکاریکردن لە پێناوی یەکلایکردنەوەی ناسنامە دەڕوانێت. ئێمە لەوە دەترسین کە ئەو مەرجە زۆر سەختگیرانە لێکدانەوەی بۆ بکرێت، بە جۆرێك کە زۆربەی ئەو خێزانانەی کە باقی مەرجەکانی یاساکەیان تێدا ئامادەیە، ڕەتبکرێنەوە لەبەر ئەوەی وا تەماشاناکرێن کە هەستابن بە کاری پێویست بۆ ڕونکردنەوە و یەکلایکردنەوەی ناسنامەی خۆیان و منداڵەکانیان.

زانیاری زیاتر لەم بارەیەوە بخوینەرەوە:

لێرەدا دەربارەی بۆچوونی SAON لەبارەی بڕیاری چارەسەری کاتی تەنها بۆ جارێك بخوێنەرەوە:
http://www.noas.no/urettferdig-engangslosning-for-lengevarerende-barn/

خودی بڕیاری چارەسەری کاتی تەنها بۆ جارێك لێرەدا بخوێنەرەوە:
http://www.regjeringen.no/nb/dep/jd/dok/rundskriv/20141/G-032014-Ikrafttredelse-av-ny—8-13-i-utlendingsforskriften—engangslosning-for-lengevarende-barn.html?id=764826

لێرەدا زیاتر دەربارەی ڕاوبۆچوونی SAON بەرامبەر ڕێکەوتننامە ڕامیارییەکەی بڕیاری چارەسەری کاتی تەنها بۆ جاریك بخوێنەرەوە:
http://www.nrk.no/ytring/borgerlig-garasjesalg-1.11272208

ڕێکەوتننامەی نێوان پارتەکانی نێو حکومەتی هاوبەش H وprF و حیزبە یارمەتی دەرەکانیان V و FrK لێرەدا بخوینەرەوە:
http://www.hoyre.no/filestore/filer/Politikkdokumenter/ Samarbeidsavtale.pdf (سەیری خاڵی B وC  لە هاوپێچەکەدا، بکە)