چییە؟ NOAS

ڕێکخراوی نەرویجی بۆ پەنابەران NOAS ڕێکخراوێکی ئەندامبەندی سەربەخۆیە کە لە پێناوی مافەکانی پەنابەران لە نەرویج کاردەکات. چالاکییە سەرەکێکانمان پێدانی زانیاری و یارمەتی یاساییە بە پەنابەران و، کارێگەر هەبوونە لەسەر دەسەڵاتتدارانی نەرویجی. ئامانجمان گرێدانی سیاسەتی پەناهەندەیی ـ و کردەییە بە مرۆڤایەتی، زەمانەتی یاسایی و ئەرکە نێو نەتەوییەکانەوە.

زانیاری دان بە پەناهەندە تازەکان

بۆ ئەو پەنابەرە تازانەی دێنە نەرویج NOAS پڕۆگرامێکی زانیاریدان و ـ ڕێنمایکردن بەڕێوەدەبات. ئێمە لەو پڕۆگرامەدا لەبارەی پڕۆژەی پەنابەرێتی نەرویجییەوە و مەرجەکانی پەنابەرێتی بۆ وەرگرتنی پەنابەرێتی\ پاراستن و ماف و ئەرکەکانی ترەوە زانیاری دەدەین.

لەم نامیلکەیەدا زانیاری زیاتر لەسەر ئەو بابەتانە دەبینیتەوە : Informasjon til asylsøkere i Norge (sorani)

یارمەتی یاسایی بۆ پەنابەران

نواس دەتوانێ سەیری ئەو دۆسییانە ( کەیسانە) بکاتەوە کە لە لایان بەڕێوەبەرایەتی کاروباری بێگانەکانەوە UDI یان UNE ـ وە ڕەتکراونەتەوە. ئێمە بەهەموو ئەو کەیسانەدا دەچینەوە کە بۆمان دەنێردرێت. لەو کەیسانەدا کە ئێمە پێمانوایە ئیمکانی هەیە گۆڕانکاری بەسرەدا بێت و بڕیارێکی پۆزەتیڤانەی بۆ دەرکرێت، لە بریتی پەنابەرەکان نامەیەك دەنووسین بۆ دەسەڵاتداران، هەروەکو پارێزەرێك. یارمەتی یاسایی بە خۆڕاییە.

NOAS یارمەتی دۆسیەیی پانابەرێتی دەدات. ئەگەر تو حەزتکرد یارمەتی لە بارەی گشتگیری خێزانی و، دەرکردن و، ڤیزە و یان ڕەگەزنامەوە وەربگریت، دەتوانی پەیوەندی بکەیت بە یوس بووس ـ ەوە BUSS ـ JUSS.

تۆ لە دوسییەیی پەنابەرێتیەکەتدا پێویستیت بە یارمەتی NOAS هەیە؟

بەڵگەنامەکانی دوسییەکەت ( کەیسەکەت) بنێرە

ئەگەر تۆ پێتخۆشە نواس تەماشای دوسییەکەت بکات، دەبێ کۆپی ـ  چاوپێکەوتنی پەنابەرێتییەکەت و بڕیارە دەرچووەکان لە بارەی کەیسەکەتەوە لەلایان UDl و UNE ـ وە و سکاڵای پارێزەر و ئارەزووی گۆڕینی بڕیار ـ مان بۆ بنێریت. ئەگەر هەندێ بەڵگەنامە لەلای خۆت نەبوو دەتوانی کۆپی ئەو بەڵگەنامانە لەلای پارێزەرەکەت بەدەست بهێنیت. ئەگەر ئەوە نەکرا، دەتوانی پەیوەندی بە ئیمەوە بکەیت بۆ وەرگرتنی یارمەتی بەدەستهێنانی ئەو بەڵگەنامانە. ئەگەر بەدەر لەو بەڵگەنامانەی کە لەسەرەوە ناوبران بەڵگەنامەی ترت هەیە و تۆ پێتوایە گرنگن بۆ دوسییەیی پەنابەرێتیەکەت، پێویستە ئەو بەڵگەنامانەشمان بۆ بنێریت.

هەروەها دەبێ تۆ بریکارینامایەكمان بۆ بنێریت لەگەڵ زانیاری دەربارەی ئەوەی کە ئێمە چۆن دەتوانین پەیوەندیت پیوە بگرین. داوات لێدەکەین کە ئەو فۆڕمەی لای خوارەوە چاپکەیت و، پڕی بکەیتەوە و لەگەڵ ئەو بەڵگەنامانەی پەیوەندیان بە دوسییەکەتەوە هەیە بۆ مانی بنێریت.

بریکارینامە ـ بە نەرویجی و بە ئینگلیزی ٢٠١٣ (PDF)

تۆ دەتوانی بەڵگەنامەکان لە ڕێگەی پۆستەوە یان فاکسەوە بنێریت بۆ مان:

Postadresse: NOAS, Torggata 22, 0183 Osloناونیشان:

Faksnummer: 22 36 56 61 ژمارەی فاکس:

 چی لە دوسییەیەکی تۆ دەکات؟ NOAS

SNOA چاو بە هەموو ئەو کەیسانەدا دەگێڕتەوە کە دێنە بەردەستی و هەڵیاندەسەنگێنێ هەتا بزانێ ئایا شتێك هەیە کە ئێمە بتوانین یارمەتی بدەین. نواس گەلێك موعامەلەی بۆ دێت و، لەبەر ئەوە ئێمە دەبێت دەستپێشکەری لەو موعامەلانە بکەین کە پێمانوایە دەستکاری کردنیان لەلایان ئێمەوە کارێگەری دەبێت دوسییەکە یەکلایدەکاتەوە. لەبەر ئەوە NOAS زۆربەی ئەو موعامەلانە رەتدەکاتەوە کە  بۆی دێت.

ئێمە کاتێك دوسیەیی ( موعامەلە) داخوازی پەنابەرێتی هەڵدەسەنگێنین، قورسایی دەخینە سەر ئەم لایانانەی خوارەوە:

 ـ هەتا چەند بە شێوەیەکی باش یارمەتیت لە پارێزەرەکەتەوە پێگەیشتووە. ئەگەر پارێزەرەکەت هەموو ئەو شتانەی ئەنجامدابێت کە دەبێ ئەنجامبدرێن، NOAS ئاسایی یارمەتی ئەو دوسێیانە نادات.

 ـ ئەو کاتەی ئەو باوەڕەمان لەلا دروست دەبێت کە شیمانیەکی ریالیستانە ( واقیعیانە) لە معامەلەکەتتدا هەیە کە وا لە دەسەڵاتتدارانی نەرویجی بۆ کاروباری بیانیان بکات کە بڕیاری ڕەتکردنەوەکەیان لە دوسێیەکەی تۆدا بگۆڕن. بڕیاری ڕەتکردنەوەی UNE بەشێوەیەکی سەرەکی وەڵامی کۆتاییە و، ئەو پەیامە دەگەیەنێت کە دەسەڵاتتداران پێیانوایە کە تۆ هیچ پێویستیت بە پاراستن یان هیچ هۆکارێکی تر بۆ مانەوە لە نەرویج نییە. زۆر سەختە گۆڕینی وەڵامی ڕەتکردنەوەی کۆتایی.

ـ یان ئەگەر زانیاری تازەی گرنگ لە دوسێیەکەی ( موعامەلەکەی) تۆدا هەبێت کە دەسەلاتتداران هەڵسانگاندنیان بۆ نەکردبێت و کارێگەری هەبێ بۆ گۆڕینی ئەنجامی وەڵامی داواکارییەکەت.

ئێمە بەگوێرەی توانای خۆمان بە زووترین کات سەیری کەیسەکەی تۆ دەکەینەوە. NOAS نواس هێجگار زۆر کەیسی بۆ دێت و ئەوانیش ئیمکانیات و توانایەکی سنورداریان هەیە. لەبەر ئەوە زۆربەی جار ٢ هەفتە تا ٦ مانگ دەخایەنێت هەتا ئێمە بتوانین تەماشای کەیسەکەت بەکەین. ئێمە هەمیشە هەوڵدەدەین ئەو کەیسانە پێش بخەین کە بەپەلەن . کاتێكیش  سەیری دوسێکەی تۆ دەکەین، پەیوەندیت پێوە دەگرین و هەواڵت دەدەینێ لەبارەی ئەوەوەی کە ئایا شتێك هەیە کە ئێمە بتوانین بیکەین بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەیان یان نا.

 

لەبارەی یارمەتی یاسایی بۆ ئەو منداڵانەی کە ماوەیەکی زۆرە لێرەن بخوێنەرەوە.

 

لەبارەی چارەسەری کاتی تەنها بۆ جارێك بۆ ئەو منداڵانەی کە ماوەیەکی زۆرە لێرەن بخوێنەرەوە.